زۆرێکمان لەوانەیە بە منداڵی گوێمان لە وشەی وەلی یاخود پیاوچاک بوبێت کە بەڕاستی موعجیزە لە ژیانیان ڕوی دەدا ئەوکات وەک خەیاڵ وابوو ئەی چی ئەگەر ئێستا ئەو خەیاڵە وەک ڕاستی ببیستیت؟ بەڵێ خەیاڵە ئەگەر پێت بڵێن سەلەف بە خوێندنەوەی قورئان لە هۆش خۆیان دەچوون، خەیاڵە ئەگەر بڵێن سەلەف ئیمامی وای تێدا بوە کە بەهۆی کاریگەری و ترسی سورەتێک لە قورئان وەفاتی کردوە، بەڵێ ئەمانەو زۆر شتی تر لەم نامیلکە بەسودە باس کراوە کە پێویستە ئاگاداریان بین و دەرزیان لێ وەربگرین، هەروەها گەورەترین جهاد و جهد لە مێژوی ئیسلامدا ئەوان کردویانە هەر لە هاوەڵان هەتا اتباعی تابعین لە لوتکەی عیلم و عیبادەت بوون.