فضیل بن عیـاض〖تـ ١٨٧ هـ〗بە أبي تراب ئەڵێت: چوونە ناو دونیا ئاسانە، بەڵام دەرچوون لێی ناخـۆش و بە ئازارە. 【الزهد لإبن أبي الدنیا】 ئەم نامیلەکەیەش باس لە بابەتێکی تری بیروباوەڕی ئیسلامی دەکات ئەویش بابەتی قەزاو قەدەرە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننە وە شەشەم ڕوکنی ئەرکانەکانی ئیمانە، وە بابەتەکانی بریتین لە قەزاو قەدەر لای ئەهلی سوننە ، هەروەها جیاوازی نێوان وشەی قەزاو قەدەر ، پاشان ڕوکنەکانی قەزاو قەدەر ، دوای ئەوەش بەرهەمی باوەڕ بوون بە قەزاو قەدەر، لە کۆتاییشدا ئەو بەڵگانە دەهێنێت دەربارەی قەزاو قەدەر کە لە قورئاندا هاتون و هەروەها ئەو تاقمە گومڕایانەی دروست بون لە بابەتی قەزاو قەدەر.