ئەم ڪتێبە ناوۍ (رد علۍ المبتدعة) ـۍ ابي علي الحسن بن أحمد ـە ڪەناسراوە بە إبن البناء الحنبلي، وەمئەم ڪتێبەۍ نوسیوە بۆ ڕونڪردنەوەۍ بیرو باوەڕۍ ئەهلۍ سوننەو جەماعە، وە بۆ ڕەدد دانەوەۍ ئەو ڪەسانەشۍ ڪە سەرپێچۍ لێ دەڪەن ڪە ئەهلۍ بیدەع و هەواو ئارەزوون. هەروەها ئەم ڪتێبە بە شێوازۍ مسند نوسراوە پێڪدێت لە ٢٤ باب، وە لەسەر ڕێگەۍ ڪتێبەڪانۍ سەلەفۍ ئوممەت نوسراوە ڪە یاد هێنانەوەو بەڵگە لە خۆ دەگرێت لە قورئان و سوننەت و ئاثارۍ سەلەف، وە خاڵیە لە باناو عیلمۍ ڪەلام ڪە زەم ڪراوە بە ڪۆدەنگۍ هەموو زانایانۍ ئەهلۍ سوننە. بەڵام ڪتێبەڪە سەرەڕاۍ ئەمانە خاڵۍ نییە لە نەپێڪان و هەڵە نوسەر لە هەندێڪ بابەت پێچەوانەۍ زانایانۍ سەلەفۍ ساڵح قسەۍ ڪردوە، جا لەهەر بەشێڪۍ ڪتێبەڪە نوسەر نەیپێڪابێت ئەوا ئێمە ڕونڪردنەوەمان داوە دەربارەۍ وە هەڵەڪەیمان خستوەتە ڕوو بۆ ئەوەۍ موسوڵمانانۍ ئەهلۍ سوننە ئاگادارۍ هەڵەڪانۍ بن