ئیمامی أحمد بن حنبل الشیباني ڕەحمەتی اللّٰه ـی لێبێت دانەری ئەم کتێبەیە، کە بریتیە لە ڕەدێکی زۆر بەهێز و جەرگ بڕ بۆ زۆربەی کوفر و ئەو گومڕاییانەی کە جەهمییە زەندیقەکان تێکەوتون تێیدا کە لە حەڤدە باب پێک هاتووە، وە سوپاس بۆ اللّٰه ﷻ کە لە هەموو سەردەمێکدا کە پێغەمبەری نەناردوە کەسانێکی هێشتوەتەوە لە ئەهلی عیلم کە دڵە مردوەکان بە کتێبی اللّٰه زیندو دەکەنەوە، وە بە نووری اللّٰه ﷻ ئەوانەی کوێرن بەصیرەتیان پێ دەبەخشن، جا چەند کوژراوی دەستی ئیبلیس هەن کە ئەوان زیندویان کردونەتەوە وە چەند گومڕای ڕێگا ونکەر هەن کە ئەوان ڕێنمونیان کردوون، وە ڕێگری دەگەن لە تەحریف کردنی کتێبی اللّٰه ﷻ لە لایەن زێدەڕۆکارانەوە، وە لە بنگەشەی پوچەڵکارەکان، وە لە تەئویلی جاهیلەکان لەوانەی هەڵگری ئاڵای بیدعەن.