اللّٰه ﷻ لە قورئانی پیرۆزدا ئەفەرموێ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ} (٦) الحجرات ئەوەی لەم ئایەتەدا پەیوەندی بە بابەتەکەی ئێمەوە هەیە ئەویش{فتبینوا} ـوە کە بەمانای لێکۆڵینەوە و جێگیر کردن و بەشێک لە زانایان دەڵێن: (فتثبتوا) وەک ئیمامی الطبري لە تەفسیر ئاماژەی پێ کردوە، وە بێ گومان عیلم واتە دین تابعی بەڕێز (محمد بن سیرین) دەفەرموێت: " ئەم عیلمە دینە بۆیە بزانن وە سەیر بکەن کەوا لە کوێی وەردەگرن، یان چۆن وەری دەگرن"، بۆیە ئەم نامیلکەیەش لەسەر ئەو بابەتەیە وە گشتی ئەم بابەتەت پێ دەناسێنێت و دەرگایەکت لەسەر دەکاتەوە بۆ فێربونی ئەو عیلمە گەورەی کە لەسەری بنیاد نراوە ئەویش عیلمی جەرح و تەعدیلە.