سنن الترمذي ـة کە نوسەر دەڵێت لە سنن ـدا إمام لە بابەتە فیقهیەکان زۆر ڕۆچوەتە ناو باسەکان بە جۆرێک لە هەر مەسائیلێک دوو شتی زۆر گرنگ باس دەکات وە ئاماژەی پێ دەکات ئەوانیش: ١- کارێپێکردن بەو حدیثە ٢- ئیجماعی زۆرینەی سەلەف دەگوازێتەوە لەسەری وە ئەمەش زۆر گرنگە چونکە ئیمامی الترمذي خۆی لە سەلەفە بۆیە ئیجماعەکەی وە ڕونکردنەوەکەی مەسائیلەکان پێویستە بە وردی دیراسە بکرێت، وە باس لەوە دەکات کە ئەم دیراسە کردنە دەرگایەکە بۆ گەڕانەوە بۆ فیقهی سەلەفی ئوممەت وە ئاڕائەکانیان وە باسکردنی هەندێک زانا کە بەلا نراون وەک {الأوزاعي، سفیان الثوري، إبن المبارك، ئەهلی کوفە، و کۆمەڵێک لە تابیعین و کەسانی تر}.