ئیمام ناوی تەواوی محمد بن أسلم بن سالم بن یزید الخراساني الطوسـي، ساڵۍ لە دایڪ بوونۍ دیار نییە بەڵام لە ساڵۍ ٢٤٢هـ وەفاتۍ ڪردوە، وە زانایانۍ ئەهلۍ سوننە زۆر وەسفۍ زانست و بەصیرەتۍ ئەم ئیمامەیان ڪردوە، وە ئەم ڪتێبە باس لە ئیمان دەڪات لەسەر مەنهەجۍ ئەهلۍ سوننە هەر لەسەرەتاۍ ڪتێبەڪەۍ فەرمودەڪەۍ جبریلۍ علیە السلام هێناوە ڪاتێڪ دێتە لاۍ پێغەمبەر️ ﷺ ـو پرسیارۍ لێ دەڪات دەربارەۍ ئیمان وە قسەڪانۍ لەسەر ئەم فەرمودەیە بنیاد دەنێ،وە جیاوازۍ نێوان ئیمان لای ئەهلۍ سوننەو ئیمان لاۍ تاقمە گومڕاڪان دەڪات، وە زۆر بابەتۍ ترۍ تایبەت بە ئیمان ڪە ئینسانۍ موسوڵمان و ئەهلۍ سوننە ئەبێت لێۍ ئاگادار بێت