Book Cover

کتاب السنة حرب الکرماني کوردی

زمان: کوردی

پەڕە: 526

ئەم ڪتێبە ڪە ئیمامی حرب لە زانایانی وەڪو [ئیمامی احمد بن حنبل، ٳسحاق بن راهویە، عبداللە بن الزبیر الحميدي، سعید بن منصور ...هتد] وە جگە لەوانەش، بیستویەتی و گێڕاویەتەوە ، وە ئەم ڪتێبەش دەربارەی عەقیدەیە هەربۆیەش ناونراوە (السنة)، چونڪە سەلەف بابەتەڪانی تەوحید و عەقیدە ناویان دەنا (السنة) . ئەم ڪتێبە پێڪدێت لە ۳۹ باب . وە ملحقەڪەش پێڪدێت لە ۲۲ باب . هەریەڪێڪ لەم باب ـەنە تایبەت ڪراون بە بابەتێڪی عەقیدەیی . لە یەڪەم باب وە لە یەڪەم ئەثەر حرب ئاماژە بەوە دەڪات ڪە ئەمە مەزهەبی زانایانی ئەهلی سوننەیە لە عیراق و حجاز و شام و وڵاتانی تریش، پاشان دەڵێت : هەرڪەسێڪ پێچەوانەی ئەم عەقیدەیە بڪات یان تانەی لێبدات یان تانە لە خاوەنەڪەی بدات، ئەوا بیدعەچی و گومڕایە، وە لیداوە لە ڕێگا و مەنهەجی ئەهلی سوننە و جەماعە ، وە دواتر باس ی یەڪ بە یەڪی عەقیدەی ئەهلی سوننە دەڪات . یەڪێڪ لە بابەتە عقیدەیەڪەیان باسڪردنی گرووپە گومڕاڪانە وەڪو [جەهمی - موڕجیئە - خەواریج - قەدەری - شیعە - الواقفة - ئەهلی ڕەئی - ڕافیزە - الخشبیة - الزیدیة - المنصوریة - السبائیة - اللفظیة - البڪریة - الشعوبیة ...] . ڪە ئایە لەچیدا پێچەوانەی ئەهلی سوننە بوون؟ وە ئەهلی سوننە هەڵوێستیان بەرامبەریان چۆن بوو؟ وە ئایە گەر وەڪو ئەهلی سوننە نەڪەیت بەرامبەریان ئەوا چیت پێ دەوترێ؟ بۆیە زۆر جەخت دەڪرێتەوە لەسەر گرووپە گومڕاڪان و ناسینیان بۆ ئەوەی وەڪو ئەوان نەڵێیت و نەڪەیت . جا هەرچی لەم ڪتێبە هاتووە ئیجماعی ئەهلی سوننەی لەسەرە لەسەردەمی هاوەڵانەوە تاوەڪو سەردەمی حرب، واتە هەر ئەثرێڪ ڪە حرب باس ی دەڪات ئیجماعی هەموو ئەو زانایانەی لەسەرە ڪە ناوی هێناون ، بۆیە ئاگاداربە ڪە عەقیدەڪەت پێچەوانەی ئەهلی سوننە نەبێت، وە هەر خاڵێڪ پێچەوانەی عەقیدەڪەت بوو ئەوا ڕێگاڪەت بدۆزەوە چونڪە بەڕاستی وەرگرتنی ئەثەرەڪانی ئەم ڪتێبە پێویست بە مناقشە و مجادلە ناڪات .

بەرنامەکە بەردەستە بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن

Google Play Store Apple App Store