ئەم کتێبە بەنرخە چەند باسێکی بنچیەنیی و فەرعی شەریعەت لە خۆ دەگرێت کە ئەهلی حەدیث و ئەثەر لەسەری بوون، بابەتەکان بریتین لە ئەوەی ئایا سوننەت لەسەر چەند ڕوو خۆی دەنوێنێ، شیکردنەوەی مصطلحی ناسخ و منسوخ، هەرەوها باسی ئەو سوننەتەی کە تەفسیرە بۆ ئەو ستەی اللّٰه ﷻ بە موجمەلی فەڕزی کردوە لەوەی کە ماناکەی نازانرێ بەو دەربڕینەی دابەزیوە بە بێ ڕونکردنەوەو فێرکردنی رسول اللّٰه ﷺ ، وە دواتر باسکردنی ڕوی دووەمی سوننەتەکان کە زانایان جیاواز بون لەوەی: کە ئایا نەسخ کەرەوەی هەندێک لە حوکمەکانی قورئانە یان ڕونکەرەوەی تایبەت و گشتیەتی.