شرح السنة یەکێکە لەو کتێبانەی ئیمامی بەربەهاری نوسیویەتی یەکێکە لە کتێبە هەرە باشەکان و ناوازەکان کە زۆربەی بوارەکانی دینی تێدا ڕون کراوەتەوە وە هەروەها ڕەدێکی زۆر بەهێزە بۆ بیدعەچی و گومڕاکان لەبەر ئەوەی ئیمامی بەربەهاری لەلایەن بیدعەچی و دەسەڵاتتدارانەوە زۆر دژایەتی کراوەو هەروەها هەمیشە لە خۆ شاردنەوەدا بوە لەبەر زەبرو زۆریان، هەروەها نووسەر کتێبەکەی بۆ سی و چوار بەش دابەشکردووە چەندین زانستی تێدایە کە بریتین لە زانستی فەرموودە و هەروەها سودی ئەو ئەخبارانەی کە پێغەمبەری خودا️ ﷺ پاڵپشتی کردووە، وەک چارەسەرکردنی کێشەکان، ڕوونکردنەوەی بابەتە نامۆکان، ڕوونکردنەوەی حوکمەکان دەرئەنجامی بابەتە فیقهیەکان و جیاوازی نێوان زانایان.