کتێبخانەی پێشین

بسم الله الرحمن الرحيم

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوا یەیی بەرز و بڵندە لەسەر عەرش، وە جیایە لە درووستکراوەکانی، و زانستی لە هەموو شوێنێکە

بە فەضل و منەتی اللە، ئەم ئەپڵیکەشنەمان داناوە کە پێک دێت لە کتابەکانی سەلەف بە زمانی کوردی و عەربي، کە ئەکاتە سێ جیلی سەرەتای ئەم دینە کە پێک دێت لە چەند بەشێک.

بەو شێوەی کەوا اللە تعالی فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی کردووە (ﷺ)، وە پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمانی بە هاوەڵەکانی کردووە، وە هاوەڵانیش فەرمانیان بە وانەی دوای خۆیان کردووە لە تابعین و اتباعی تابعین. وە یەکێک لە هۆکارە گرنگ و سەرەکیەکانی دانانی ئەم ئەپڵیکەیشنە ئەوەیە کە بە یارمەتی اللّٰه ﷻ گەر بۆ کەمێکیش بێت، مەنهەجی سەلەف و پێشینە چاکەکانمان بە خەڵکی ئاشنا بکەین. لەبەر ئەوەی ئەم کات و زەمەنەی ئێستا تێی کەوتوین، مەنهەجی سەلەف و پێشینە چاکەکانی ئوممەت زۆر نامۆیە. سەرەتا لە ناو ئەوانەی کە خۆیان کردووە بە پێشەوای خەڵکی و مینبەری مزگەوتەکانیان بە دەستەوەیە، جا خراپتر بۆ خەڵکی ئاسایی. اللە المستعان. وە ئەوەی پێکەومانە لە اللە تعالی ـوەیە، ئەوەشی هەڵە و کەموکوڕییە لە نەفس و شەیطانە. داوا لە اللە تعالی ئەکەین لە هەڵەکانمان خۆشبێت و بەردەوامیمان پێببەخێشت لەسەر ئەو ڕێیەی کە سەلەفی ئومەت سەریبوون. اللھم آمین.