پڕۆژەی سوننەت
پڕۆژەی سوننەت لەم پڕۆژەیەدا زانیاریە ئیسلامیەکان دەکەینە ناو تەکنەلۆژیاوە بە شێوەی بەرنامەی مۆبایل و وێبسایت و زیرەکی دەستکرد. وەک ڕەسول اللە ﷺ ڪە فەرموویەتۍ : {بیگەیێنن تەنانەت ئەگەر ئایەتێڪیش بێ}، لەم پڕۆژەیەدا چەند کتێبێکی فەرموودە (حديث) وە بیر و باوەڕ کراونەتە ئەپڵیکەیشن(بەرنامەی مۆبایل). وە یەکەمین و گەورەترین مەوسوعەی ئەهلی سوننە بە زمانی شیرینی کوردی یەڪێڪە لە بەرنامە سەرەڪیەڪانمان لەم پڕۆژە بەنرخە، کە چەندین بابەتی بیر و باوەڕ و فیقهو زمانی عەرەبی و بابەتەکانی کە لەخۆدەگرێت. وە گەورەترین کتێبخانەی ئیسلامی لە خۆ دەگرێت بە ناوی کتێبخانەی پێشین کە زیاتر لە ٥٠٠ کتێب و نامیلکەی ئیسلامی تێدایە بە زمانی عربي و کوردی ، وە پڕۆژەکە ئەپی زانایانی پێشین لە خۆدەگرێت بۆ ناساندنی زاناکانی پێشین و بیر و باوەڕیانە کە لە ٦٠ مەتنی بیرو باوەڕی زانای پێک هاتووە لە پێشینی ئومەت ، ئەو بەرهەمانەی کە ئێستا لە بەردەستان: ١-کتێبخانەی پێشین بە شێوەی بەرنامەی مۆبایل و وێبسایت. ٢-چل فەرموودە بەشێوەی (بەرنامەی مۆبایل). ٣-کتاب السنة الحرب الکرماني (بەرنامەی مۆبایل). ٤-شرح السنة بەربەهاری (بەرنامەی مۆبایل). وە چەندین بەرهەمی کە کە لە ژێر پەرەپێدانە لەوانە: ١-قورئانی پیرۆز (بەرنامەی مۆبایل). ٢- سنن ابي داود (بەرنامەی مۆبایل). کە ٥٠٠٠ پێنج هەزار فەرموودەیە. ٣- سنن ترمذي (بەرنامەی مۆبایل) ٤- زانایانی پێشین و بیروباوەڕیان (بەرنامەی مۆبایل). ٥- ڪتاب السنة عبداللە بن امام احمد (بەرنامەی مۆبایل). ٦- یەکەمین موسوعەی ئەهلی سوننە. کۆمەڵێک بەرنامەی تر.... وە چەند بوارێڪۍ تر ڪە بە شێوازێڪۍ جوان و ڕێکخراو ڪتێبەڪان یاخود نامیلڪەڪان ئەخرێنە سەر شێوازۍ ئەپڵیڪەیشن و خوێنەر ئەتوانێ سودی لێ ببینێ هەم بۆ حیفز و لەبەرڪردن هەم بەڵگە هێنانەوە.